دەربارەی ساڵی کۆچی

رۆژمێری کۆچی، لەلایەن عومەری کوڕی خەتتاب، دووەم خەلیفەی مسوڵمانانەوە دامەزرێنراوە و تاکو ئێستا، بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی بە فەرمی پەیڕەوەی ئەم رۆژمێرە دەکەن.

لە 24ی ئەیلولی ساڵی 622ی زاینیدا، دوایین پەیامبەری مرۆڤایەتی، محه‌مه‌دی کوڕی عه‌بدوڵڵای کوڕی عه‌بدولموته‌لیب(درودی خوای لێبێت)، لەگەڵ ئەبوبەکری هاوڕێیدا(ڕەزای خوای لێبێت)، لەدەست زوڵم و زۆری سەرانی قوڕەیش، شاری مەککەی پیرۆزی جێهێشت و بەرەو مەدینە کۆچیکرد.

ئەم رووداوە مێژووییە، کاریگەرییەکی زۆری بەسەر بانگەوازی ئیسلامەوە هەبوو و لەناو مەدینەدا، بە پێچەوانەی مەککە پێشوازییەکی گەرم لە پێغەمبەر و ئایینەکەی کرا.

لە سەردەمی عومەری کوڕی خەتتابدا، بڕیاردرا کە رۆژمێرێکی تایبەت بە مسوڵمانان دابنرێت و رۆژی کۆچکردنی پەیامبەر، بە یەکەم رۆژی ساڵی کۆچی دیاریکرا.


• مانگی یەکەم لە ساڵی کۆچیدا پێی دەوترێت (محەڕەم).
• رۆژژمێری کۆچی، بە پێچەوانەی رۆژمێری زاینییەوە، پشت بە مانگ دەبەستێت.
• رۆژمێری کۆچی 12 مانگی تێدایە و لە 354 رۆژ پێکدێت.
• لە زۆر وڵاتی ئیسلامیدا، مسوڵمانان بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە ئاهەنگ دەگێڕن.
• یەکەم رۆژی ساڵی کۆچی، لە زۆرینەی وڵاتە ئیسلامییەکاندا پشووی فەرمییە.


سەرچاوە : خەندان

by o(mahamad)o via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك