سێ بە سێ!
باست حەمە غەریب
ئەوانەی سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە،
بەرد ئەگرنە ئەوانەی سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە.
ئەوانەشی سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە،
تەقە لەوانە ئەکەن، کە سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە!
سەیریش ئەوەیە، ئەوانەی سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە،
داوای موچە لەوانە ئەکەن، کە خۆشیان سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە،
بەڵام ئەوانیش ناتوانن موچەی سێ مانگ بدەن بەوان،
ئاخر خۆشیان سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە!
دەی دوایی هەر ئەوانەی سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە،
وەک ئەوانە وان، کە سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە!
لە هەمووی سەیرتر، ئەوانەی کەوتوونە نێوان ئەمان و ئەوانەوە، هەر ئەوانەن، کە وەک ئەمان و ئەوانی تر، سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە
ئەوانەشی کە برینداری هەردوولا چارەسەر ئەکەن، ئەوانیش سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە.
دواییش، ئەوانەی کە ئەبێت، پاشەڕۆی هەمووان و شوێنەواری ئەمان و ئەوان پاک بکەنەوە، ئەوانی ترن کە سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە!
ئەوانەشی وەک ئێمەومانان، خەم و داخەکەیان بۆ ئەمێنێتەوە، هەر ئەوانەن کە سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە!
لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە، ئەوانەی دوایی بەرهەم و قازانجی ئەم دۆخە ئەچننەوە، ئەوانە نین، کە سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە!
..........
ئـەوانەشی ئـەمە ئـەخوێننەوە سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە ..

by R.o.M.a.N via یانەی کوردکلیك

تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء