کوفر کرد بە طاغوت چیە ؟؟

.- (البرائة من الطاغوت والکفر بە) واتا لەخۆداڕنین و کوفر کردن بەتاغوت، طاغوت یانی چی؟ واتا هەرپەرستراوێک جگە لەخودا ، وشەی شایەتمان دووبەشە پێی دەگوترێ (الکلمة النفی و الاثبات) واتا نەفی و رەفزکردنی پەرستراوێتی غەیری خودا و ئیسپات کردنی تەنها پەرستراوێتی خوای پەروەردگار، واتا دەبێ غەیری خودا هەمووی رەفز بکەیت وبەباتل و پووچی بزانی تەنها خودا بەپەرستراوی حەق بزانی.خوای گەورە دەفەرموێ ( فمن یکفر بالطاغوت ویؤمن باللە فقد استمسک بالعروة الوثقی لا انفصام لها)بقرة، واتا هەرکەسێک کوفر بەتاغوت بکات و ئیمان بەخوا بهێنێ ئا ئەوە دەستی بە ڕێسمانێکی مەحکەم و دامەزراو گرتووە،پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) فەرمویەتی( من قال لا الە الا اللە وکفر بما یعبد من دون اللە حرم مالە و دمە و حسابە علی اللە) واتا هەرکەسێک بڵی هیچ پەرستراوێ نیە بەحەق جگە لە اللە وە بێ بڕوابێت بەوەی لەغەیری خودا دەیپەرست ئەوە ماڵ وخوێنی حەرامە وەحیسابیشی لەسەر خودایە.

وەرگیراوە بە سوپاسەوە * سارا نامۆ

by ❤نور صادق❤ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك