زیادکردنی کیبۆڕدی کوردیی بۆ بڵاوکراوە بەناوبانگەکانی ڵینۆکس - بەوێنە

زیادکردنی کیبۆڕدی کوردیی بۆ بڵاوکراوە بەناوبانگەکانی ڵینۆکس - بەوێنە

لەم بابەتەدا ڕوونکردنەوەی هەنگاو بە هەنگاو دراوە سەبارەت بە چۆنیەتی زیادکردنی کیبۆڕدی کوردیی بۆ بەربڵاوترین بڵاوکراوەکانی سیستەمی ڵینۆکس. گشت بڵاوکراوەکانی ڵینۆکس خۆیان کیبۆڕدی کوردیان تێدایە، بە پێچەوانەی سیستەمەکانی تر کە بەکارهێنەر دەبێت بەرنامەی کیبۆڕدی کوردیی بۆخۆیان دابەزێنن.

پێم چاکبوو کە لە یەک بابەتدا باسی زیادکردنی کیبۆڕدی کوردیی بکەم بۆ بڵاوکراوەکان نەک کۆمەڵێک بابەت دروستبکەم و بەجیا باسی هەر یەکەیان بکەم، ئەمەش وەکو کار ئاسانییە بۆ خوێنەران.

فێرکاریی و ڕوونکردنەوەکانی ناو ئەم بابەتە بۆ ئەم ٦ بڵاوکراوەیەی ڵینۆکس دروستکراوە، هەروەها بەپێی ئەم ڕیزبەندە فێرکارییەکانیش دانراون:

یەکەم: RedHat Enterprise - RHEL.
دووەم: OpenSUSE.
سێیەم: Ubuntu.
چوارەم: Fedora.
پێنجەم: Kali Linux Debian 7.
شەشەم: Back Track.

تێبینی: ئەگەر تۆ بەکارهێنەری سیستەمی "ڵینۆکس" یت و بڵاوکراوەیەکی تر بەکاردەهێنیت کە لەم بابەتەدا ئاماژەی پێنەکراوە، ئەوا لەڕێگەی بەشداریکردنەوە ئاگادارمان بکەوە و ناوی بڵاوکراوەکەتمان بۆ بنووسە، ئێمەش بۆ ئەم بابەتەی زیاد دەکەین.


زیادکردنی کیبۆڕدی کوردیی بۆ RedHat Enterprise - RHEL

سەبارەت بە بڵاوکراوەی RedHat، دەمێکە بابەتێکی ئامادەکراو لەبارەی ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە، کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فێرکارییەکەی.


زیادکردنی کیبۆڕدی کوردیی بۆ OpenSUSE


کلیک لەسەر لیستی دەستپێکردن بکە و لە خانەی گەڕاندا بنووسە "keyboard" ئینجا لە لیستی دەرئەنجامەکاندا کلیک لەسەر Keyboard بکە.


لە پەنجەرەی Keyboard دا کلیک لەسەر تابی Layouts بکە و لە بەشی لای چەپی پەنجەرەکەدا کلیک لەسەر دووگمەی Add بکە کە هێمای + لە تەنیشتە بە ڕەنگی سەوز.


ئێستا پەنجەرەیەکی ترت بۆ دەبێتەوە و بەمجۆرە کارەکان بکە:

لە لیستی Limit Selection by language دا زمانی Kurdish هەڵبژێرە.
لە لیستی Layout دا Iraqi هەڵبژێرە.
لە لیستی Variant دا Kurdish - Iraqi, Arabic-Latin هەڵبژێرە.
لە لیستی Label دا دەتوانیت بە سێ پیت کورتکراوەی زمانەکە بنووسیت، من لای خۆم نووسیومە kur، ئەمەیان بە دڵی خۆتە.

لە کۆتاییدا کلیک لەسەر دووگمەی OK بکە.




زیادکردنی کیبۆڕدی کوردیی بۆ Ubuntu


لە کۆمەڵەی ئامرازە بەردەستخراوەکاندا کلیک لەسەر ئامرازی System Settings بکە.


لە پەنجەرەی System Settings دا کلیک لەسەر Text Entry بکە.


لە بەشی خوارەوەی لای چەپی پەنجەرەکەدا کلیک لەسەر دووگمەی هێمای + بکە.


پەنجەرەیەکی تر دەبێتەوە و لە ژێرەوەدا خانەی گەڕان هەیە، لەناو خانەکەدا بنووسە "kurdish"، ئینجا لەناو دەرئەنجامەکاندا کلیک لەسەر Kurdish - Iraqi, Arabic-Latin بکە و دووگمەی Add دابگرە.




زیادکردنی کیبۆڕدی کوردیی بۆ Fedora


لە شوێنێکی بەتاڵی دێسکتۆپدا کلیکی لای ڕاست بکە و لە لیستەکەدا کلیک لەسەر Settings بکە.


ئێستاش پەنجەرەی All Settings دەبێتەوە و کلیک لەسەر Region & Language بکە.


لە بەشی خوارەوەی پەنجەرەکەدا کلیک لەسەر هێمای + بکە.


پەنجەرەیەکی تر دەبێتەوە و لە لیستێک پێکهاتووە، لە ژێرەوەی لیستەکەدا کلیک لەسەر هێمای سێ خاڵەکە بکە کە بەسەریەکەوەن.


لە بەشی خوارەوەی پەنجەرەکەدا خانەی گەڕان بەدوای زمانەکان هەیە، لە خانەکەدا بنووسە kurdish و لە دەرئەنجامەکاندا کلیک لەسەر Kurdish - Iraq, Arabic-Latin و ئینجا لەبەشی سەرەوەی هەمان پەنجەرەدا کلیک لەسەر دووگمەی Add بکە.




زیادکردنی کیبۆڕدی کوردیی بۆ Kali Linux Debian 7


لە Panel دا کلیک لەسەر Applications بکە و لە لیستەکەدا کلیک لەسەر System Tools بکە و لە لیستی دواتردا کلیک لەسەر Preferences بکە و لە لیستی دواتریشدا کلیک لەسەر System Settings بکە.


لە پەنجەرەی System Settings دا کلیک لەسەر Region and Language بکە.


لە پەنجەرەکەدا بڕۆ بۆ تابی Layouts ئینجا لە بەشی خوارەوەی لای چەپی پەنجەرەکەدا کلیک لەسەر هێمای + بکە.


ئێستا داوای دیاریکردنی زمانت لێدەکات لە لیستی زمانەکاندا، تۆش لە خانەی گەڕان بەدوای زماندا بنووسە kurdish ئینجا لە دەرئەنجامەکاندا کلیک لەسەر Kurdish - Iraq, Arabic-Latin بکە و دووگمەی Add دابگرە.




زیادکردنی کیبۆڕدی کوردیی بۆ Back Track

لە Panel دا کلیک لەسەر System بکە و لە لیستەکەدا کلیک لەسەر Preferences بکە و لە لیستی دواتردا کلیک لەسەر Keyboard بکە.


لە پەنجەرەی Keyboard Preferences دا بڕۆ بۆ تابی Layouts و کلیک لەسەر دووگمەی Add بکە.


لە پەنجەرەی Choose a Layout دا بڕۆ بۆ تابی By language ئینجا لە بەرامبەر Language دا Kurdish هەڵبژێرە و لە بەرامبەر Variants دا Iraq Kurdish, Arabic-Latin هەڵبژێرە و ئینجا کلیک لەسەر دووگمەی Add بکە.



بەهیوای پابەندبوون بە یاساکان و بەکارهێنانی کیبۆڕدی کوردیی.

بابەتی پەیوەندیدار: کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی کیبۆڕدی کوردیی بۆ سیستەمەکانی تر.
بابەتی پەیوەندیدار: کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی "ڕێککەوتن لەسەر پیتە کوردییەکان و کۆدەکانیان".

مافی بڵاوکردنەوەی نەپارێزراوە

by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك