راهێنەری بلباو : ئەگەر میسی لەرۆژی خۆی بێت ، راگرتنی ئەستەمە

راهێنەری بلباو : ئەگەر میسی لەرۆژی خۆی بێت ، راگرتنی ئەستەمە


ئەرنستۆ فالفێردی راهێنەری یانەی ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانی ستایشی ئاستی یاریزان لیۆنێل میسی دەكات و رایدەگەینێت كە ئەگەر یاریزانەكە لەرۆژی خۆی بێت ئەوا راگرتنی ئەستەمە".

فالفێردی لە لێدوانێكیدا ووتی : " یارییەكی بەهێزمان هەیە بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە ، دەرفەتێكی زۆر گرینگە بۆ ئەوەی بەنازناوەكە شاد بین".

راهێنەرەكەی بلباو ووتیشی : " بەرشلۆنە لەدواین پێنج یاری بەرامبەر ئێمە ئاستێكی باشی پێشكەش نەكردووە ئەمە وێرای ئەوەی لەیارییەك بە پێنج گۆڵ پێشوازیمان لێكراوە".

فالفێردی لەبارەی میسییەوە دەڵێت : " میسی ئەگەر لە رۆژی خۆی بێت ، ئەستەمە بتوانی بیر لەراگرتنی بكەیتەوە ، لەگەڵ ئەوەش بیر لەو كارە دەكەینەوە".

رێكان

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك