یاریگا– گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا كلاودیۆ براڤۆ خەڵاتی زامۆرای پێبەخشرا كە ساڵانە دەدرێت بە باشترین گۆڵپارێزی خولی پلە یەكی ئیسپانیا .
براڤۆ لە ماوەی 37 یاری كەبەشداریكرد تەنها 19 گۆڵی لێ تۆماركرا ، كە لەدوا یاری خولی ئیسپانیا بەرانبەر دیپۆرتیڤۆ بەشداری نەكرد و لەشوێنی ئەو ئێنریكی بەشداری بە گۆڵپارێزی یەدەگ خۆردی ماسیپ كرد .
براڤۆ بووە سێیەم گۆڵپارێز كە بۆ زۆرترین یاری گۆڵەكەیان بەخاوێنی بهێڵنەوە و توانی بۆ 23 یاری ئەم كارە بكات ، دوای ڤیكتۆر ڤاڵدێز لە وەرزەكانی ( 2004-2005 و 2008-2009 ) و ئاندۆنی زوبیزارێتا لە وەرزی ( 1988-1989 ) ، كە ئەم دوو گۆڵپارێزە لەم وەرزانەدا بۆ 20 یاری پارێزگاریان لە گۆڵەكانیان كردووە .
هەروەها لەسەرەتای وەرز براڤۆ بۆ ماوەی 754 خولەك گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتەوە ، بەمەش بووە یەكەم گۆڵپارێز لە مێژووی خولی ئیسپانی بۆ ئەو ماوەیە پارێزگاری لە گۆڵ بكات .
by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء