گه‌وره‌كان و پێكان و شكاندنى ژماره‌ى پێوانه‌یى له‌ده‌ستدانى نازناوى لالیگا له‌لایه‌ن ریال

ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه‌ى به‌كۆتا هێنا دواى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره به‌سه‌ر یانه‌ى خیتافى به‌ئه‌نجامى (7×3)،توانى (92)خاڵ كۆبكاته‌وه به‌جیاوازى دووخاڵ نازناوه‌كه‌ى له ده‌ستدا بۆبه‌رژوه‌ندى به‌رشلۆنه به‌هۆى چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه كه‌به‌رامبه‌ر یانه گه‌وره‌كان ئه‌نجامى دا له خولى ئیسپانیا ، له هه‌مان كاتدا توانى ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى تۆمار بكات (22)یارى له‌سه‌ر یه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كان ، وه له هه‌مان كاتدا پێكان لێدانێكى كوشنده بوو به‌ر یاریزانه‌كان كه‌وت .
راهێنه‌رى ئیتاڵى و یانه‌ى ریال مه‌درید كارلۆ ئه‌نشلۆتى لایه‌نى یه‌كلا كه‌ره‌وه بوو بۆله ده‌ستدانى نازناوه‌كه بۆیانه‌ى به‌رشلۆنه‌به‌تایبه‌ت له مانگه‌كانى شوبات و ئازار ، له‌م دوو مانگه‌دا چه‌ند یاریزانێك له پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى مێره‌نگى دابران به‌هۆى پێكانه‌وه كه‌بریتى بوون له‌یاریزانان سێرجیۆ رامۆس و كرواتى لۆكا مۆدریچ و كۆڵۆمبى جیمیس رۆدریگز ،له‌م ماوه‌یه‌دا له‌چه‌ند یاریه‌ك تووشى شكست هاتن ئه‌مه‌ش واى كرد پێشه‌نگى یانه‌كان بۆیانه‌ى به‌رشلۆنه له ده‌ست بدات .
یه‌كسان بوون به‌رامبه‌ر فیاریال به‌گۆلێك و دۆراندنى له یاریگاى سان مامێس به‌گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیك بلباو ،به‌هۆى ئه‌مه‌وه ریال سه‌ره‌تایى له‌ده‌ستدانى نازناوه‌كه بوو ، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجامه باشه‌كانى به‌رشلۆنه به‌سه‌ركردایه‌تى لویس ئه‌نریكى واى كرد بلوگرانه به‌شایسته‌یى ببێته پاڵه‌وان .
به‌درێژایى ئه‌م وه‌رزه ریال تووشى شه‌ش شكست هات به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید (2×1)،(4×0)،به‌رشلۆنه (2×1)،فاله‌نسیا (2×1)،ئه‌تله‌تیك بلباو (1×0)، ریال سۆسیداد (4×2)،ئه‌م یاریه له هه‌فته‌ى دووه‌مى خولى لالیگا بوو .
له‌هه‌مان كاتدا له دوو یارى یه‌كسان بوو به‌رامبه‌ر یانه‌گه‌وره‌كان له‌وانه فیاریال به‌ئه‌نجامى گۆلێك بۆهه‌ردوولا له میانه‌ى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى (25)و به‌رامبه‌ر فاله‌نسیا به‌ئه‌نجامى (2×2)له هه‌فته‌ى (36)، له هه‌مان هه‌فته له قۆناغى پێش كۆتایى له خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا له‌سه‌ر ده‌ستى یۆفانتۆس ماڵئاوایى كرد .
ن.ش

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء