{و إن خفتم ألا تقسطوا فى اليتامى} خۆ ئه‌گه‌ر ترسان كه به دادگه‌رانه نه‌توانن ره‌فتار له‌گه‌ڵ كیژه هه‌تیوه‌كاندا بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر ماره‌یان بكه‌ن {فانكحوا ما طاب لكم من النساء مثنى وثلاث ورباع} ده‌سا ئه‌و ژنانه ماره بكه‌ن پێتان ده‌شێن، دوان دوان ، سیان سیان، چوار چوار، واته: هه‌ریه‌كێكتان ده‌توانن هه‌تا چوار ژن ماره بكه‌ن، به‌مه‌رجی عه‌داله‌ت و توانایی ژیاندنیان، بۆیه ده‌فه‌رموێ: {فإن خفتم إلا تعدلوا فواحدة} خۆ ئه‌ر ترسان نه‌توانن به‌دادگه‌رانه وه‌كو یه‌ك ته‌ماشای ژنه‌كانتان بكه‌ن، ده‌بێ ته‌نها ژنێك ماره بكه‌ن {أوما ملكت أيمانكم} وه‌یان هه‌ر به‌و كه‌نیزانه ده‌ستتان كه‌وتوون و بوونه‌ته موڵكتان قه‌ناعه‌ت بكه‌ن {ذلك أدنى ألا تعولوا} ئابه‌وشێوه نزیكتره كه غه‌درو سته‌م له ژنان نه‌كه‌ن. پێشه‌وا موسلیم ده‌ڵێت: (عوروه‌ی كوڕی زوبه‌یر) مانای ئایه‌تی ( وإن خفتم ..)ی له خاتوو عایشه‌ی پووری پرسیی و ئه‌ویش گوتی: خوشكه‌زاكه‌م! له‌سه‌رده‌می جاهیلییه‌تدا كچۆڵه‌ی هه‌تیوو بێ باب ده‌كه‌وته لای كه‌سێك كه سه‌رپه‌رستیاری بكا، هه‌تا گه‌وره ده‌بوو، ئه‌وجا هه‌رچی هه‌بوو تێكه‌ڵی ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌كرد، پاشان له به‌رماڵه‌كه‌ی حه‌زی لێده‌كردو، ده‌یویست بهمارهیهكی كه‌متر له ژنانی تر ماره‌ی بكا‌و به‌شووی بدات، جا بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌و، لابردنی ئه‌وسته‌مه له‌ژنان، خوا رێی لێگرتن و فه‌رمووی: یا ئه‌وه‌یه كه‌ماره‌یی شیاوی خۆیانیان بده‌نێ، ئه‌وسا ماره‌یان بكه‌ن، وه‌یان بچن ژنانی تر ماره‌بكه‌ن. به‌ڵێ.. گومان نییه كه له‌پێش دینی ئیسلامدا، بێ یاسا‌و دیاریكردنی هیچ جۆره سنوورێك ژنانێكی زۆریان ماره ده‌كرد و تێكه‌ڵ ده‌بوون له‌گه‌ڵیاندا، ته‌نانه‌تی تا سه‌د ژنیان حهڵاڵكردبوو بۆخۆیان، به‌ڵام كاتێ كه‌ئیسلام هات زۆر به وردبینانه سنوورێكی بۆ ئه‌وكاره دیاریكرد‌و لای سه‌رووی به‌چوار ژن دانا. ئه‌ویش له‌گه‌ڵ پێش چاو گرتنی چه‌ند مه‌رجێك، له‌وانه: یه‌كه‌م: نابێ زیاد له چوار ژن ماره بكرێت. دووه‌م: نابێ مافی هیچكامێكیان پێشێل بكرێ. سێیه‌م: ده‌بێ ئه‌و پیاوه وه‌ك خه‌ڵكانی هاوشانی خۆی بتوانێ بیانژێنێ و دارا بێ و، له هه‌موو رویه‌كه‌وه تێریان بكات. جا هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه زاناكان به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریان داوه كه: هه‌ركه‌سێك خۆی دڵنیابێت كه‌ناتوانێ دادگه‌ر بێت له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا، بۆ ئه‌و حه‌رام و یاساغه ته‌نها ژنێكیش ماره بكات, ئیتر چ جای دوان یان سییان، یان چوار. دیاره ئه‌م بوون و نه‌بوون و دادگه‌ریی لای مێرد ، مه‌سه‌له‌یه‌كه و په‌یوه‌ندی به‌ئایین و دینه‌وه‌یه، واته: هه‌ر ته‌نها ئایین بۆی هه‌یه بڕیاری تێدا بدا، نه‌ك داوه‌رو دادگا، چونكه ئه‌و بڕیاره شتێكی نهێنی و ده‌روونیه، هه‌ر مه‌گه‌ر ته‌نها ئایین چاره‌سه‌ری بكات، دیسانه‌وه نه‌فه‌قه‌و تفاقیش شتێكی رێژه‌ییه، كه‌سێك بۆكه‌سێكی تر جیاوازه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای ئه‌وكه‌سه خۆی ده‌كرێ، بۆیه له‌قیامه‌تیشدا هه‌ركه‌سه به پێی خۆی به‌رپرسی ئه‌وكاره ده‌بێ و پرسیاری لێده‌كرێت: ئاخۆ وه‌ك پێویست خزمه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كردووه، یان نا؟ له‌ولایشه‌وه سته‌م و ناهه‌قیی و چرووكی په‌یوه‌ندییان بهئایینده و داهاتووه‌وه هه‌یه‌و، زۆرێكی زۆرینه‌ی خه‌ڵك پاشمارهكردن ئه‌نجامیان ده‌رده‌كه‌وێت ، شه‌ریعه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌گه‌رو ئیحتیمال كاروباری پاشهرۆژ بڕیار نادات. چونكه له‌وانه‌یه كه‌سێك ئێستا دادگه‌ر نه‌بێ، وه‌یان ئیمكانیه‌تی ماددی نه‌بێت، به‌ڵام ده‌گونجێ پاش رۆژێكی دیكه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دینی ئیسلام بریاری داوه: كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك سته‌م له‌ژنه‌كه‌ی بكات، وه‌یان له‌ته‌كیا ده‌ست گوشراوو چرووك بێت، ئه‌وه له‌حاڵه‌تی ئاوادا، ژنه‌كه مافی جیابوونه‌وه‌ی بۆهه‌یه، خۆئه‌گه‌ر ژنێك به‌ئاره‌زوو پێخۆشبوونی خۆی مێرد به‌وجۆره كه‌سانه بكا، رێی لێناگیردرێ و، عهقدهكهشی داده‌مه‌زرێ، من پێم وایه ئه‌وكه‌سانه‌ی كه نه‌نان و ئاویان هه‌یه‌و، نهمهسكهن، وه نه بیانوویه‌كی شه‌رعیی، سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش مناڵه‌كانیشیان ره‌ش و رووت و كونه گورگێكیشی نییه، تێیدا دانیشن، كه‌چی هێشتا ده‌چن ژنی دووه‌م، یان سێیه‌م، یان چواره‌م ماره ده‌كه‌ن، ئه‌وه پێویسته هه‌رگیز رێ به‌وجۆره نیكاحانه نه‌درێت، واته: فره‌ژنیی 'وه‌كو له ده‌قه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێت ' ده‌بێ بۆكاتی زه‌روره‌ت و ناچاریی و پێویست به‌كار بهێنرێت، بۆنمونه: ئه‌وانه‌ی وا مناڵیان نابێت، ئه‌وانه كه ژنه‌كانیان نه‌خۆشن و به كه‌ڵكی تێكه‌ڵی ژن و مێردی نایه‌ن، وه یان تووشی (برودهی جنسی) بوون و كه‌متر خۆیان ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌و ئاره‌زووی جنسی پیاوه‌كه‌یان تێر ناكه‌ن.. ئه‌وانه به قه‌ناعه‌تی من رێ‌یان پێ بدرێ و یارمه‌تیش بدرێن بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان، دیاره ئه‌میش له‌گه‌ڵ پێش چاوگرتنی (عه‌دل) و (ئینفاق)دا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بیانوویه‌كی شه‌رعییان نییه‌و، ده‌چن سواری داخوازیی و ئاره‌زووی خۆیان ده‌بن و، له‌هه‌مانكاتیشدا فه‌قیرو هه‌ژارن و ئه‌وژنانه‌ش ده‌سخه‌ڕه ده‌كه‌ن، ئه‌وه له‌حاڵه‌تی ئاوادا ده‌بێ رێ‌یان لێبگیردرێ. به‌تایبه‌ت پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌وهه‌موو گیروگرفت و كێشانه كه‌ئه‌مڕۆ له فره‌ژنییه‌وه روو ده‌ده‌ن. هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌به‌ڕێزان (موحه‌ممه‌د عه‌بده) و (سه‌ید قوتب) كه به‌لایانه‌وه فره‌ژنی بۆئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌یه له‌سه‌ره‌وه باسكران، بۆیه سه‌باره‌ت به فره‌ژنی ده‌ڵێن: (حالة ضرورية، ولغلبة سوء معاملة الرجال لزوجاتهم عند التعدد، وحرمانهن من حقوقهن في النفقة والراحة، وانتشار الفساد و العداوة بين أولاد الضرائر.. لهذا كله يجوز للحاكم الإسلامي أو لصاحب الدين، أن يمنع تعدد الزوجات صيانة للبيوت عن الفساد) به‌ڵێ.. ده‌توانرێ ئه‌م راوبۆچوونه بۆهه‌ندێ كات، وه‌یان بۆ هه‌ندێ كه‌س به‌تایبه‌ت كاری پێ بكرێ و، رێ‌یان پێنهدرێَ پتر له‌ژنێك ماره بكه‌ن. (سه‌ید قوتب) ده‌ڵێت: فره‌ژنی مۆڵه‌تێكه بۆ ده‌سه‌به‌ركردنی ئهوسپارده گه‌وره‌یه، به‌ڵام ده‌بێ له‌وه‌خت و ده‌رفه‌تی خۆیدا بێت، هه‌روه‌ك ته‌ڵاق شتێكی زه‌رووریی وناچارییه.
by سارا الکردي via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء