سەنتەری میترۆ: سەباح ئەتروشی بەیاسای تیرۆر دەست بەسەركراوە

nuche.net


نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت دەبێت كەیسەكەی سەباح ئەتروشی لە چوارچێوەی یاسای كاری رۆژنامەنوسی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت نەك یاسای تیرۆر.


سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان لە ڕاگەینراوێکدا كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت) نێراوە رایدەگەێنێت، دەبێت كەیسەكەی سەباح ئەتروشی لە چوارچێوەی یاسای كاری رۆژنامەنوسی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت نەك یاسای تیرۆر. داوا دەكەین مادە یاساییەكەی بگۆڕێت، دەسبەجێ بە كەفالەت ئازاد بكرێت.


سەباح ئەتروشی رۆژنامەنوس لە رۆژی پێنج شەمە 29 كانونی دوهەم پاش بەشداریكردنی لە بەرنامەی ئێوارەی (بادینان سات) ی كەناڵی ئاسمانی بادینان سات بە تەلەفون داوای لێدەكرێت بچێتە ئاسایشی ئەو شارە.

لە رێكەوتی 2/2/2015 لەسەر ئەوقسانەی كە لەبەرنامەكە بڵاوكراوەتەوە بەیاسای بەرنگاربونەوەی تیرۆر لە ئاسایشی دهۆك دەسبەسەر دەكرێت.


ئەمڕۆ مانگێك تێدەپەڕێت بەسەر دەستبەسەر كردنی ئەو رۆژنامەنوسە.


سەباح ئەتروشی پیشوتر رێكخەری سەنتەری میترۆ و بەرپرسی ئۆفیسی كەناڵی NRT بووە لە پارێزگای دهۆك.

نێوار ئەتروشی ( برای سەباح) بە میترۆی ووت ” رۆژانی دوو شەممەو پێنج شەممان سەردانی دەكەین، لەسەر داوای خۆی ئێستا لە ژورێكی تایبەت دانراوە”


رەخشان ئامێدی، پارێزەری سەباح، بە میترۆی ووت” تا ئێستا مادە یاساییەكەی نەگۆڕدراوە و هەر بە یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەست بەسەرە”


سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت لێدوانەكانی سەباح ئەتروشی لە چوارچێوەی قسەكردنو دەربڕینی بیروڕادا بووە، داوا لە داگای لێكۆڵینەوەی دهۆك دەكەین مادە یاساییەكەی بۆ بگۆڕن و بە پێ یاسای كاری رۆژنامەنوسی مامەڵە لەگەڵ كەیسەكەیدا بكرێت و بە كەفالەت ئازاد بكرێت.


سه‌رچاوه‌ نوچە نێت

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1CGquvZ






by sanakurdsite via كوردی پۆست
شكرا لك ولمرورك