2014-11-27 18:39:59
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس، بەیانیی ئەمرۆ پێنجشەممە، شارومەندانی یونان لە ناڕەزایەتیی بەرامبەر بەردەوامیی سیاسەتی دەسپێوەگرتنی ئابووریی، ماگرتنی 24 کاژێری خۆیان دەست پێکرد.
کەناڵی یورۆ نیوز رایگەیاند دوای دەسپێکی ئەم مانگرتنە، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی ئاتێن هەڵوەشایەوەو هیچ کەشتییەک ئامادە نییە بەندەرەکان بەجێبهێڵێ وزۆربەی دوکاندارەکانیش دوکانەکانیان داخست.
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، قوتابخانەکان، بانکەکان، نەخۆشخانەکان، کۆمپانیاکانی گواستنەوەی گشتیی و کەم و زۆر زۆربەی ناوەندەکانی دەوڵەتیش پەیوەست بەم مانگرتنە بوون.
وڵاتی یونان لە ساڵی 2010ی زاینیی تاکوئێستا سەرقاڵی جێبەجێکردنی بەرنامەی دەسپێوەگرتنی ئابوورییە.
یونان لە وێنەی ئەو وڵاتانەیە کە بەهۆی قەیرانی ئابووریی ئەورووپا زیانێکی زۆری بینیوە بە جۆرێک لە دەوڵەت و خەڵکی ئەو وڵاتە ئێستاش هەر لە ژێر کاریگەیی توندی ئەم قەیرانەدان.
سهرچاوه SAHAR Kurdish TV RSS Feeds
درێژهی بابهت http://ift.tt/1zzbbQc
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء