یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی “فیفا” بە فەرمی لیستی ناوی ئەو راهێنەرانی راگەیاند كە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین راهێنەری جیهان بۆ ساڵی 2014 كاندیدكراون.
لە پێشەنگی لیستەكەدا دوو پاڵێوراوی بەهێز بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە دەبینرێن كە بریتین لە یواكیم لۆف راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كە مۆندیالی بەرازیل بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەدەستهێناو كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید كە وەزری رابردوو جامی چامپیۆنزلیگی بردەوە.
ناوەكانی تری بریتین لە:
* یۆرگن كلینزمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریكا
* لویس ڤان خال راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەنداو یانەی مانچستەر یوناید
* ئەنتۆنیۆ كۆنتیی راهێنەری پێشووی یانەی یۆڤانتۆسو ئێستای هەڵبژاردەی ئیتالیا
* دیگۆ سیمیۆنی كە وەرزی رابردوو جامی لالیگای بۆ ئەتڵەتیكۆ مەدرید بەدەستهێنا
* پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی بایرن میونشن، مانوێل پلگرینی راهێنەری مانچستەر سیتی
* جۆزێ مۆرینۆ راهێنەری یانەی چێڵسی
* ئەلیخاندرۆ سابێلا راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین
كەركوك ناو
ن.ر
سهرچاوه Kirkuk Now





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء