لە شاری کەرکوک كۆمەڵەیەكی نوێ بەناوی ” نا بۆ توندوتیژی دژ بە منداڵان” دامەزرێندرا كە بایەخ بە حاڵەكاتی توندوتیژی دژ بە منداڵان دەدات.
بەڕێوەبەری نوسینگەی كۆمەڵەی ئەمەل لە كەركوك سرود محەمەد رایگەیاند رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە كەركوك ئەو گروپەیان دامەزراندووە بۆ بایەخدان بە كەیسی ئەو منداڵانەی روبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.
سرود محەمەد لە لێدوانێكیدا بۆ ( كەركوك ناو) ئاماژەیبەوەشدا كەیسی ئەحمەد سالار ئەو منداڵەی لەلایەن باوكو باوەژنەكەیەوە توندتیژی بەرامبەركرابوو یەكەمین كەیس دەبێت كە گروپەكە لەگەڵ پۆلیسدا بەدواداچوونی بۆدەكات.
ئاشكراشیكرد سەردانی ئەحمەد سالاریان كردووە لە نەخۆشخانەو بەپێی راپۆرتە پزیشكییەكان هێشتا باری تەندروستی باش نییە.
جەختیشیكردەوە خاڵی منداڵەكەی لە خۆگرتووەو دڵنیایی ئەوەشیداوە كە بەدرێژایی ژیانی بەخێویدەكاتو لە هەمانكاتیشدا دوای بڵاوبوونەوەی چیرۆكەكەی لە راگەیاندنەكانەوە ژمارەیەك وڵاتی بیانی ئامادەییان نیشانداوە ئەو منداڵە لەخۆبگرن.
داواشیكرد باوەژنی ئەو منداڵە كە لە كەرتی پەروەردەی كەركوكدا كاردەكات سزابدرێت چونكە بەوتەی ئەو” بۆئەوە نابێت پەروەردەكاری نەوەكان بێت كە بەوشێوەیە مامەڵە لەگەڵ منداڵێكدا بكات لە ناو ماڵەكەیداو چارنوسی منداڵەكانی قوتابخانە چۆن دەبێت؟.”
ئەحمەد سالاری تەمەن هەشت ساڵان شەممەی رابردوو 21ی تشرینی یەكەم لەلایەن باوكو باوەژنەكەیەوە توندوتیژی زۆری بەرامبەركراوبەهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەكرا.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەحمەد سالار كلیل بكە.
هاوكات لێكۆڵەری كۆمەڵایەتی دكتۆر عەبدولكەریم خەلیفە لە لێدوانێكیدا بۆ (كەركوك ناو) وتی ئەو هۆكارانەی پاڵ بە مرۆڤەوە دەنێن ئەو جۆرە رەفتارانە بكات، لەو كێشانەوە سەرچاوەی گرتووە كە لە كۆمەڵدا روبەڕوی دەبێتەوە یان بەهۆی تێكچونی ئاكارو رەفتارییەوە ئەو كارەی كردبێت.
كەركوك ناو
أ.م- ن.ر
سهرچاوه Kirkuk Now





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء