گواردیۆلا:”باستیان شڤانشتایگەر لە ڕێگەی گەڕانەوەیدایە”.

nuche.net


salman_10_hi-reorth گواردیۆلا:”باستیان شڤانشتایگەر لە ڕێگەی گەڕانەوەیدایە”.


نوچەنێت:وەرزشی


بەڕێوەبەری هونەری یانەی بایرەن میونخی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە شڤانشتایگەر لە گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان نزیك بووەتەوە.


شڤانشتایگەری تەمەن 30 ساڵ لە دوای یارییەکانی مۆندیالەوە نەیتوانیوە بەشداری مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی بکاتەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا لە ژێر پێکاندایە.


ئەو یاریزانە لە ئێستادا گەڕانەوەی هیوای بۆ “پیپ گواردیۆلا” دروست کردووە و پێی وایە لە نزیکترین کات دەگەڕێتەوە،بۆیە هەر وەک لە لیدانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”گەرانەوەی باستیان شڤانشتایگەر بۆ نێو یاریگاکان زۆر نزیکە و بە شێوەیەکی باش دەرمانەکانی بەکاردەهێنێت و پێم وایە گەڕانەوەی باستیان زۆر نزیکە و تەنها بڕیاری گەڕانەوەشی لە دەستی دکتۆرەکاندایە”.


گەڕانەوەی باستیان لە ڕۆژنامەکانی تریشدا دەنگی داوەتەوە و ڕۆژنامەی”تی زێد” باسی باش بوونی حاڵی باستیانی بڵاوکردەوە و پێی وایە لەو زوانەدا دەگەڕێتەوە.


سه‌رچاوه‌ نوچه‌.نێت

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1vfm5qX




شكرا لك ولمرورك