گەییشتن بە رێکەوتن لە دانوستانی ناڤۆکیی ئێران و1+5 بە قازانجی کۆمەڵگای جیهانییە


2014-10-29 14:09:40




سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان وتی، دانوستانی ناڤۆکیی ئێران و1+5 ئێستا لە دوایین قۆناغەکانی دایە کە هیوادارین بکاتە ئاکامێکی دیار، چونکو ئەم رێکەوتنە بە قازانجی کۆمەڵگای جیهانییە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، 'یان ئێلیاسۆن'، رۆژی چوارشەممە لە رێورەسمی رێزنان لە ساڵرۆژی دامەزرانی رێکخراوی نەتەوەکان لە تاران وتی، هیوادارین بتوانین لە دانوستانی ناڤۆکیی بگەیەنە رێگاچارەیەک بۆ گرفتەکانی جیهانیی .

ناوبراو بە راگەیاندنی ئەوەی کە پرسە نیشتمانیی و نێودەوڵەتییەکان پەیوەندییەکی زۆریان بەیەکەوە هەیە، وتی، هیچ وڵاتێک لە جیهاندا ناتوانێ کێشەکان بە تەنیا چارەسەر بکاو بە وردبوونەوە بەرامبەر دیاردەی وەک کۆچکردن و گۆڕانکاریی کەشو هەوا، تێدەگەین کە گەلان و وڵاتان دەبێ روانگەیەکی جیهانیان بۆ چارەسەریی کێشەکان هەبێ.

ناوبراو بە جەخت لەسەر پێویستیی هاوکاریی لە بوارە جیاجیاکانی ئابووریی، کۆمەڵایەتی، سیاسیی و نێودەوڵەتی جەختی کردەوە، دەستەبەرکردنی ئەم هاوکارییە یارمەتییەکی گەورە بە ئاسایش و ئاشتیی جیهانیی دەدات.

ئێلیاسۆن هەروەها باسی دیداری چوار کاژمێری خۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانیی لە رۆژی رابردوودا کردو وتی، ئەم دانوستانە ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبێ و ئێمە سەبارەت بە پرسە جیاجیاکانی ناوچە لەوان مەترسیی داعش و شەڕ لە سوریا وتووێژ دەکەین و هیوادارین بتوانین رێگاچاریەک بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین بدۆزینەوە.

ناوبراو هەروەها رەوشی دانیشتوانی کەمپە کوردنشینەکانی وڵاتی عێراقی پێشێلکاری زۆر خراپی مافی مرۆڤ وەسف کردو وتی، دروستە ئێمە دەبێ راستییەکانی جیهان ببینین بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا دەبێ هەوڵ بدەین بۆ گەییشتن بەو جیهانەی کە دەمانهەوێ بە دەستی بهێنین.




سه‌رچاوه‌ SAHAR Kurdish TV RSS Feeds

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1tLdfFT






by sanakurdsite via كوردی پۆست
شكرا لك ولمرورك