وه‌ته‌ن قوربانی ره‌نگی زه‌ردو حاڵه‌تی په‌شێوت بم
وه‌ته‌ن سه‌رگه‌ردی ناڵه‌وئاهی سه‌ردوباری لێوت بم
به‌دایم دیده خوێنینی وڵاتی شه‌ڕ له‌نێوت بم
چ ده‌ردێ بوو شکانی قامه‌تی دڵکێش ونازارت
له به‌رچی سه‌خت ئه‌بێ له‌حزه به‌له‌حزه ئێش وئازارت
جگه‌رسووتاوی میوه‌ی باغه‌کانی پڕ له‌دێوت بم
ده‌وایێ بۆ نه‌بوو بۆ ده‌فعی ئازارونه‌خۆشینت
نه‌جاتت بۆنه‌بوو وه‌ک من له غه‌م نۆشین وپۆشینت
خه‌فه‌تباری گوڵی بێ ئاو وسیسی ده‌شت وکێوت بم
ئه‌بێ که‌ی بێته‌وه ئه‌مجاره‌نۆبه‌ی نه‌زم وئارامت
کوڕانی تۆ هه‌تاکه‌ی مه‌رهه‌مێ نانێنه سه‌رزامت
ئه‌سه‌ف خۆری هه‌تیوی خاکه‌که‌ی پڕ له‌زێڕوزێوت بم
له داوێنی ئه‌تۆدا ئه‌مکوڕانه‌ت چونکه یه‌ک نابن
خه‌یاڵم وایه تا رۆژی قیامه‌ت هه‌ربه‌ته‌نها من
خه‌ریکی شینی بێ ره‌نگی گوڵاڵه‌وسه‌رو سێوت بم
وه‌ته‌ن تائێش وژانی عه‌جزوناساغی له سه‌رتا بێ
لیباسی شۆڕشی وکۆتی په‌رێشانی له‌به‌رتابێ
وه‌کوو “زاری”ئه‌بێ هه‌رخاکه‌سارولیته پێوت بم.
"مه‌لاکه‌ریم زاری"
by Rebwareki_payiz via یانەی کوردکلیك





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء