ڤان گال : ده‌توانین خولی ئینگلیزی به‌ده‌ست بێنین…..

chawan rwandze


میوانی‌ به‌رێز به‌خێر بێیت تۆ ناتوانی به‌سته‌ر ببینی چونکه‌ نه‌بویت به‌ ئه‌ندام [ بۆ ئه‌ندام بوون کلیک لێره‌ بکه‌ ]

خه‌ندان سپۆرت-


لویس ڤان گالی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا هیچ سه‌رکه‌وتنێکی بۆ شه‌یتانه‌ سوره‌کان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، به‌ڵام پێی وایه‌ ده‌توانێت خولی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ست بێنێت.


له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یارییه‌که‌ی بێرنلی، ڤان گال وتی :" هێشتا ده‌توانین خولی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ست بێنین، ڕه‌نگه‌ ئێوه‌ پێکه‌نینتان به‌وه‌ بێت، به‌ڵام من له‌کاره‌کانی ڕابردوومدا دوچاری هه‌مان کێشه‌ بوومه‌ته‌وه‌، من ناترسم و پێم وانییه‌ کاره‌سات ڕوویدابێت".


ڤان گال وتیشی :"کاتێک له‌ ئه‌یاکس بووم دوچاری فشارێکی زۆر بوومه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ کاتدا توانیم له‌و وه‌رزه‌دا جامی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بێنم و دواتر جامه‌ ناوخۆییه‌کانیشم به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ من دڵنیام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی کاتدا شته‌کان لێره‌ش باش ده‌بێت".


جێی ئاماژه‌یه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کاتژمێر 2:45 یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی بێرنلی ده‌بێته‌وه‌و ڤان گال چاوی له‌ به‌ده‌ست هێنانی یه‌که‌م سێ خاڵی ئه‌م وه‌رزه‌یه‌.




سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1wTxjYt




شكرا لك ولمرورك