تەنكەرێكی كە گازی شلی هەڵگرتبوو لە رێگەی نێوان كەركوك- چەمچەماڵ وەرگەڕاو بەهۆیەوە ماوەیەك رێگەكە داخرا، لە ناحییەی سەرگەڕانیش 3 بۆمب بە كاروانێكی هێزەكانی سوپای عیراقدا تەقییەوەو بەهۆیەوە كەسێك كوژراو سێ سەربازیش برینداربون.
لێپرسراوی بنكەی پۆلیسی قەرەهەنجیر عەقید دانیال جەبار لە لێدوانێكدا بۆ (كەركوك ناو) رایگەیاند، تەنكەرەكە كاتژمێر 12:30 خولەكی نێوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 8 ی حوزەیران لە نزیك گوندی (باشبڵاخ)ی سەربە ناحییەی قەرەهەنجیر وەرگەڕاوە.
وتیشی”لەئێستادا تیمێكی بەرگری شارستانیو ئاگركوژێنەوە چونەتە شوێنی روداوەكە بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی دۆخەو بەرگرتن لە ئەگەری تەقینەوەی تەنكەرە وەرگەڕاوەكە.”
بەهۆی مەترسی ئەگەری تەقینەوەی تەنكەرەكە، ئەو ئۆتۆمبیلانەی كە لە رێگەی نێوان كەركوك- چەمچەماڵدا هاتوچۆ دەكەن لە رێگەیەكی ترەوە دەپەڕنەوە.
لەلایەكی ترەوە هەر بەیانی ئەمڕۆ لە ناحییەی (سەرگەڕان) لە باكوری پارێزگای كەركوك 3 بۆمبی چێندراو تەقینەوە.
بەپێی زانیارییەك كە لە سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە دەست (كەركوك ناو) كەوتووە، ئەو بۆمبانە تەقیونەتەوە بە مەفرەزەیەكی لیوای 49ی فیرقەی 12 ی سوپای عیراقو بەهۆیەوە كەسێكی مەدەنی لە شوێنی تەقینەوەكەدا كوژراوەو 3 سەربازیش برینداربون.
كەریم محەمەد- وریا سەید وەهاب (كەركوك ناو)
ف.ح
سهرچاوه Kirkuk Now
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء