رۆژی 12ی ئەم مانگە یاریەكانی مۆندیالی بەرازیل بەبەشداری 32 هەڵبژاردەی وڵاتانی جیهان دەستپێدەكاتو جگە لە بردنەوەی جامەی مۆندیالەكە چەندین خەڵاتی تر دابەشدەكرێن كە ئەمانە:
1- خەڵاتی باشترین یاریزانی هەر یارییەك، كە هەموو بینەرێك دەتوانێت لە رێگەی هێڵی ئینتەرنێتەوە دەنگ بداتو بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەو یاریزانە بكات.
2- تۆپی ئاڵتونی ئەدیداس: ئەم خەڵاتە لە كۆتایی مۆندیالدا دەدرێت بە باشترین یاریزان.
پێشتر ئەم یاریزانانە ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە:
2010 دیگۆ فۆرلان ( ئۆرۆگوای)
2006 زینەدین زیدان ( فەرەنسا)
2002 ئۆلیڤەر كان ( ئەڵمانیا)
1998 رۆناڵدۆ ( بەرازیل)
1994 رۆماریۆ ( بەرازیل)
1990 سالفاتۆری سكیلاچی ( ئیتالیا)
19986 ماردۆنا ( ئەرژەنتین)
1982 پاولۆ روسی (ئیتالیا)
3- دەستكێشی ئاڵتونیی ئەدیداس: ئەم خەڵات دەدرێت بە باشترین گۆڵچی مۆندیالو لەلایەن گروپی فیفا بۆ لێكۆڵینەوەی تەكنیكی دەستنیشاندەكرێت.
ئەو گۆڵچیانەی ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە:
2010 ئیگەر كاسیاس (ئیسپانیا)
2006 جانلویجی بۆفۆن ( ئیتالیا)
2002 ئۆلیڤەر كان ( فەرەنسا)
1998 فابیان بارتێز ( فەرەنسا)
1994 میشیل برۆدۆم ( بەلژیكا)
4- پێڵاوی ئاڵتوینی ئەدیداس: ئەم خەڵاتە دەدرێتە گۆڵكاری مۆندیالو بۆ ئەو یاریزانە دەبێت كە زۆرترین گۆڵ تۆماردەكات.
ئەوانەی پێشتر ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە:
2010 تۆماس مۆلەر ( ئەڵمانیا) 5 گۆڵ
2006 میرۆسلاڤ كلۆزە ( ئەڵمانیا) 5 گۆڵ
2002 رۆناڵدۆ ( بەرازیل) 8 گۆڵ
1998 داڤۆر سوكەر ( كرواتیا) 6 گۆڵ
1994 خریستۆ ستۆیچكۆڤ ( بوڵگاریا)، ئۆلیچ سالینكۆ ( روسیا) 6 گۆڵ
1990 سالڤاتۆری سكیلاچی ( ئیتالیا) 6 گۆڵ
5- خەڵاتی یاری خاوێن: خەڵاتی فیفا بۆ یاری خاوێن دەدرێتە ئەو هەڵبژاردەیەی باشترین تۆمار لە رەفتارو هەڵسوكەوتدا تۆماردەكات، هەڵبژاردەی ئیسپانیا ساڵی 2010 ئەم خەڵاتی لە مۆندیالی باشوری ئەفریقا وەرگرت.
6- خەڵاتی هیۆندای بۆ باشترین یاریزانی لاو: ئەم خەڵاتە دەدرێتە ئەو یاریزانە لاوەی كە لە ئاستێكی جیاوازو كاریگەر لە مۆندیالدا پێشكەش دەكاتو گروپی تەكنیكی فیفا لەرێی چەند پێوەرەێكەوە ئەو یاریزانە دەستنیشان دەكەن كە خەڵاتەكە وەردەگرێت.
كەركوك ناو- ماڵپەڕی فیفا
ن.ر
سهرچاوه Kirkuk Now
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء