سڵاو هاوڕێیان
به‌كارهێنه‌رێكی ئینته‌رنێت نییه ڕۆژێك له ڕۆژان پێگه‌ی ویكیپیدیای به‌كارنه‌هێنابێت. هه‌ریه‌ك له ئێمه بۆ هه‌ر جۆره زانیارییه‌ك بووبێت سایتی ویكیپیدیامان به‌كارهێناوه‌و له كاتی گه‌ڕانیشدا بۆ هه‌ر شتێك له گوگڵ، یه‌كێك له ئه‌نجامه سه‌ره‌كیه‌كانی گوگڵ ویكیپیدیایه.
ویكیپیدیا به‌رفراوانترین ئینسایكلۆپیدیای خۆِراییه له سه‌ر تۆڕی جیهانی ئینته‌رنێت و به‌چه‌ندین زمانی جیهانیی جیاواز‌و شه‌شه‌م پله‌ی هه‌یه له ڕووی زۆرترین به‌كارهێنانه‌وه .
ویكیپیدیا له ئێستادا خاوه‌نی 4.3 ملیۆن بابه‌ت‌و وتاره به زمانی ئینگلیزی كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی ئیجگار گه‌وره‌یه و له دوای زمانی ئینگلیزی، زمانی ئه‌ڵمانی پله‌ی دووه‌می هه‌یه‌و خاوه‌نی 1.6 ملیۆن بابه‌ته‌و زمانی فه‌ڕه‌نسیش به پله‌ی سێیه‌م دێت‌و 1.4 ملیۆن بابه‌ت له‌خۆده‌گرێت.
زمانی كوردیش به هه‌ردوو شێوه زاری سۆرانی‌و كرمانجی له ویكیپیدیا هه‌یه‌و به هه‌ردووكیانه‌وه نزیكه‌ی 35 هه‌زار بابه‌ت‌و وتار له‌خۆده‌گرێت.
هه‌رگیز بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه كه بتوانیت ئه‌م هه‌موو زانیاریه به‌خۆرایی‌و به‌بێ ئینته‌رنێت به‌كاربهێنیت له هه‌ر شوێنێكی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌دا بیت، بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه له كاتی گه‌شت و سه‌ریران و له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئینته‌رنێتی تێدا به‌كارنایه‌ت ، ئه‌و هه‌موو زانیاریه بكه‌یته هاوڕێی خۆت به‌بێ به‌رامبه‌ر؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌ت به‌ڵی یه ئه‌وه شوێن ئه‌م دوو هه‌نگاوه كه‌وه:
بۆ سیستمی ئاندرۆید
1- ئاپی كیویكس (Kiwix) له ناو مۆبایله‌كه‌ت دابه‌زێنه و ئینستۆڵی بكه.
2- دواتر داتای ئه‌و زمانه داگره كه ده‌ته‌وێت به‌كاریبهێنیت. قه‌باره‌ی داتاكه‌ش به‌پێی زمانه‌كه ده‌گۆڕدرێت، بۆ نمونه قه‌باره‌ی داتای زمانی ئینگلیزی نزیكه‌ی 10 گێگایه له كاتێكدا زمانی عه‌ره‌بی 2.5 گێگایه. دوای داگرتنی داتاكه، داتاكه بكه‌ره ناو موبایله‌كه یان میمۆری ده‌ره‌كی موبایله‌كه ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی داتای زمانه‌كه گه‌وره بوو.
لینكی ئاپه‌كه له پله‌ی ستۆر
لینكی داتاكانی زمانه‌كان
بۆ سیستمی ویندۆز
ده‌توانی پرۆگرامه‌كه‌و داتاكانیشی له سایتی فه‌رمی كیویكس دابگریت
تێبینی:
1- جۆری فایلی داتای زمانه‌كان به .zim كۆتایی دێت‌و به‌هه‌ڵه فایلی zip دامه‌گره.
2- ده‌توانی بۆ داگرتنی داتای ئه‌و زمانانه‌ی كه زۆر گه‌وره‌یه له ڕێگه‌ی تۆڕێنه‌ته‌وه داتاكان داگریت، چونكه ده‌توانی له هه‌ر كاتێكدا بته‌وێت داونلۆده‌كه بوه‌ستێنیت‌و به‌رده‌وامی بكه‌یته‌وه.
سه‌رچاوه خه‌ندان
سه‌رچاوه هــاك بــۆ كـورد – هه‌موو یانه‌كان
درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1kRdx8r





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء