http://kirkuknow.com/kurdish/wp-content/uploads/2013/11/kobunawaw-300×173.jpg
بڕیارە حیزبیە كوردیەكان لە كەركوك لەگەڵ نەجمەدین كەریمی پارێزگار كۆببنەوە، دوای ئەوەی لەكۆبونەوەیەكیاندا رەخنەیان لەناوبراو گرتو تۆمەتباریانكرد بەوەی بۆ بەرژەوەندی حیزبەكەی كاردەكات.
یەكشەممە 11/24 حیزبو لایەنە كوردیەكانی كەركوك لە مەڵبەندی رێكخستنی یەكێتی لەو شارە كۆبونەوە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی شارەكەو قسەكردن لەسەر ئەو لیژنانەی پێشتر بۆ چاكسازیی لە ئیدارەی شارەكە پێكیانهێنابون.
ئەو لیژنانە بۆ چاكسازیی لە 2/27ی ساڵی 2011 پێكهێنرا، دوای كۆبونەوەیەكی فراوان لەنێوان حیزبە كوردییەكانی كەركوك (یەكێتیو پارتی) لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی كوردستان (بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتوی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی) كە هاوكات بوو لەگەڵ خۆپیشاندانەكانی پارێزگای سلێمانی، بەڵام تائێستا ئەو لیژنانە ئەنجامیان نەبوە.
هاوڕێ موكەرم سیدە، لێپرسراوی پەیوەندیەكانی كەركوكی حیزبی شیوعی كوردستان بە (كەركوك ناو)ی وت “كۆبونەوەكان لەپێناوی كۆبونەوەدان، چونكە ئەو پێشنیازانەی لەم كۆبونەوانەدا دەخرێنەڕوو بەتایبەتی لەبارەی چاكسازیی لەدامودەزگا حكومییەكاندا بەهیچ جۆرێك جێبەجێناكرێن چونكە حیزبایەتیو بەرژەوەندی حیزبی بەسەر دامودەزگاكاندا زاڵ بون.”
هاوكات، لەكۆبونەوەكەدا باس لەهەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقو یاسای هەڵبژاردنەكانو چۆنێتی خۆئامادەكردنو بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا كرا، كە تیایدا جەخت لەسەر بەشداریكردن لە هەڵبژاردن بەیەك لیستی هاوبەشی كوردی كرایەوە، بەپێی وتەی موكەرەم.
موكەرەم وتی “جەخت لەسەر یەكگرتنەوەی هەردوو ئاسایشی كەركوك (یەكێتیو پارتی) كرایەوە، بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردن بەشارەكە لەڕوی ئەمنییەوە.”
لەكۆتایی كۆبونەوەكەشدا باس لەكەموكورتی پارێزگاو “تاكڕەوی نەجمەدین كەریم كرایەوە، چونكە زیاتر كارەكانی وەك حیزبایەتی ئەنجامدەدات نەك پارێزگاری كەركوك.”
بەو هۆیەوە موكەرەم وتی “بڕیاردرا لەم هەفتەیەدا كۆبونەوەیەكی لێپرسراوی یەكەمی حیزبەكان لەكەركوك لەگەڵ پارێزگار بكرێت بۆ ئەو مەبەستە.”
كاروان ساڵحی ـ كەركوك ناو
ش.خ
سهرچاوه Kirkuk Now
درێژهی بابهت http://kirkuknow.com/kurdish/?p=29042
by sanakurdsite via كوردی پۆست





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء