من: به حه‌فتا ساڵه‌وه كه‌وتومه داوی ئاسكێ
چاو غه‌زالێ وورده خاڵێ، به‌ژن و باڵا ناسكێ
ئه‌و: به‌حه‌ڤده ساڵه‌وه، وه‌ك داری گوڵی تازه و ته‌ڕه
دڵفڕێنه، دڵستێنه، دڵشكێنه، دولبه‌ره
من: وه‌كو به‌رگی خه‌زان، له‌رزۆك و په‌ژموده و هه‌ژار
ئه‌و: وه‌كو گوڵی تازه و ته‌ڕی فه‌سلی به‌هار
زولفی چین چینی په‌خشی ڕه‌شه، له‌سه‌ر سه‌فحه‌ی بلوور
موعجیزه‌ی شۆخی نه‌بێ، چۆن جوت ئه‌بێ، ظولمات و نوور؟
غه‌مزه‌كه‌ی رۆحی ده‌رهێنام، لێوی پێ ی به‌خشیمه‌وه
ئاسمان جێگای مه‌سیحه، من له ئه‌رزا دۆزیمه‌وه
گه‌ردنی به‌رزی شه‌هینی، غه‌بغه‌به‌ی نارنجیی ئاڵ
لێوی یاقوتی، روخی گوڵ ره‌نگ و نارنجی ئاڵ
نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا منی شه‌یدا و ریسوا كردووه
شۆرشی سه‌د مه‌حشه‌ری ، عوششاقی په‌یدا كردووه
ڕامی كه‌س نابێ، غه‌زالم سڵ له دانه و دا‌و ئه‌كا
ڕاوی چۆن ئه‌كرێ، كه خۆی رۆژێ، دوو سه‌د دڵ راو ئه‌كا
بۆ ئه‌وه‌ی داوێنی بگرم، (بابه) ئه‌چمه ڕێگ باز
هه‌ر كه دیمی ، ده‌ستده‌كاته لا تریسكه و وورده ناز
by *TaЯ0♥KuЯDi* via یانەی کوردکلیك





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء