http://www.kurdsat.tv/uploads/13/11/27/kutiror27-11-2013.jpg

دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند تێرۆریستێکیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستگیرکردووە کە ئەندامی تاقمێکی تێرۆریستییەو بەشداری لە شەڕەکانی سوریادا کردووە.
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند تێرۆریستەکە شەوی ١٨ لەسەر ١٩ ئەم مانگە لە گەشتێکی ھاتووی ئەستەنبول – سلێمانیدا دەستگیرکراوەو ئەندامی تاقمی (عێبە المھاجرین و الانێار) بووە کە تاقمێکی سەلەفی سوریایە.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە تێرۆریستەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەداناوە کە تاقمی (عێبە المھاجرین و الانێار) یەکێکە لە گروپە جیھادییە سەلەفییەکانی ناو سوریا و بەشداری لە شەڕەکانی ناو سوریا کردووە.
دانیشیناوە بەوەی پێشتر لە رێگەی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل-ەوە رۆشتووەتە ناو خاکی تورکیاو پاشانیش بۆ پەیوەندیکردنی بە گروپە جیھادییەکانەوە چووەتەوە سوریا.
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئەوەشی راگەیاندووە چەندین کەسی راگیراوی دیکەیان لایە کە بۆ پەیوەندی کردن بە گروپەی تیرۆرستیەکانەوە چوونەتە سوریا. ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی ٢ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەو کەسانەش راگیراون کە خەڵکیان بەناوی “جیھاد”ەوە ھانداوە بچنە سوریا.
سهرچاوه Kurdsat Broadcasting Corporation
درێژهی بابهت
http://www.kurdsat.tv/hewal.php?id=10232&cor=kurdistani
by sanakurdsite via كوردی پۆست





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء