ڕێژوان هیدایه‌ت
یاریگا – پاش بوونی به گۆڵکاری مێژووی خولی پله یه‌کی ئیسپانیا فدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا به خه‌ڵات کردنی لیۆنێل مێسی هێرشبه‌ری ئارجێنتیانی یانه‌ی بارسێلۆنا .
فدراسیۆنه‌که واده‌ی خه‌ڵات کردنی مێسی دیاری کردووه و که له یاری نێوان بارسێلۆنا و کۆردۆبا ده‌بێت له هه‌فته‌ی ۱٦ی لالیگا و ۲۰ی ئه‌م مانگه له کامپ نۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
پاش مانه‌وه‌ی تێلمۆ زارا بۆ زیاد له ٦۰ ساڵ وه‌ک گۆڵکاری مێژووی لالیگا به (۲۵۱) گۆڵ ، مێسی توانی ئه‌و ژماره‌یه بشکێنێت و بیکات به ناوی خۆیه‌وه ئه‌ویش له هه‌فته‌ی ۱۳ی لالیگا به‌رامبه‌ر سێڤییا بوو که به (۵-۱) گۆڵ به‌سه‌رکه‌وتنی بارسێلۆنا به‌کۆتا هات و مێسی هاتریکی تۆمار کرد .
سه‌رچاوه یاریگانێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1ywxpUY
by sanakurdsite via كوردی پۆست
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء