هەر ئەبێ وابین........!!!!!

خۆڕاگری ....متمانە بەخۆبوون .....بینینی جیهان بەجوانی......ڕاستگۆیوی......دڵ ئاسوودەیی.....
چەندەها تەیبەتمەندی تر کە ئەبێت ئێمە تیاماندابێت.
دڵخۆشی....پێکەنین .....گریان......تووڕەبوون.......قب وڵکردنت......
چەندەها شتی تر کە مافی خۆمانە هەمانبێت.
هاوڕێیان بۆچی و امان لێهاتوە زۆر سەیرە،ئەچیتە لای هاوڕێیان هەمووان خەریکی نەفرەتکردنو خۆزگە بەمردن ئەخوازن یان خەریکی باسکردنی دەردەسەری و کێشەکان و تەنانەت کەسەکانیشن.
ئەچیتە کار هەموو بەبێزاری کارئەکەن و زووزوو سەیری کاتژێر ئەکەن و شڵەژاون کات بەشیان ناکا.
ئەچیتە قوتابخانە یا زانکۆ تەنانەت مامۆستاکانیش چاوەڕوانن لەدەست قوتابیان ڕاکەن وانەکە زوو تەواو کەن!
ئەچیتە ماڵەوە کەس هێزی قسەو پێکەنینی نیە کەس کاتی نەماوە بۆ هاوڕێو خێزان و هاوسەرەکەی هەموو خەریکی لۆمەی ژیانن.
ئاخر هاوڕێ تۆ پێرێ خەفەتت خوارد دوێنێ چارەسەر نەبوو دوێنێ خەفەتت خوارد ئەمڕۆ چارەسەر نەبوو زۆر دڵنیا بەمڕۆش خەفەت بخۆ بەیانی چارەسەر نابێ...
هەر خۆی وائەزانی چاوەڕوانی کردن ونەفرەت کردن لەگەڵ ژیان ئەتگونجێنی !؟ دوێنێ ئەمەت تاقیکردەوە ئەمڕۆ وامەکە،ئاخر گیانەکەم هەرخۆی ژیان خەریکی جەنگە لەگەڵ بە هێزەکان وماندو بوە بەدەستیان تۆ کەلەدواوە لە شوێنەکەی خۆت دانیشتویو چاوەڕێی خۆشی لە ژیان ئەکەی زۆۆۆر هەڵەی بەهێزەکان وا ڕادەکەن ڕادەکەن بەدوای ئامانجەکانیان ڕا دەکەن بەدوای خەون و خۆشحاڵیەکانیان ژیانیش دوای ئەوان کەوتوە دەمێکە لەتۆ دوورکەوتۆتەوە ،کاتی نیە خۆی بخاتە ئاستی بێهێزێکەوە (هەمیشە تاقیکردنەوە مەزنەکان بۆ مرۆڤە مەزنەکان ئامادەکراوە)
پێوستە بەهێز بین خۆمان لەگەڵ ناخۆشیەکان بگونجێنین، سەیری خۆشیەکان بکەین.چونکە بەڕاستی ژیان جوانە بۆ ئەو کەسانەی دروستکەرەکەیان پێ جوانە.
دڵنیا بە زۆر زۆریش دڵنیا بە هەرشتێک بە پێچەوانەی ئارەزوەکانت ڕۆیشتبێ تەنها ئەگەر سوپاسگوزار بی دڵنیا بە ئەوەی بەسەرت هاتوە خێرێکی گەورەی تیایە، باشتر وایە هەر لەم دونیایەدا باوەڕ بەوە بکەی و پێی ڕازیبیت ،گەرنا لە دونیایەکەی تر شەرمەزار دەبی چونکە دەزانی کە خوا کارەساتێکی لێ بەدوور گرتوی بەهۆی ئەو ئارەزوانەی ویستوتە.
دەبێ بەهێز بین خۆت لەم شتانەش بەدوور بگرە(قسەی خەڵک ، بێهیوایی ، درۆ ، دڵشکان ، هڵەیدووبارە ، گۆشەگیری)وەزۆر شتی تر ......هەتا ماوی ت بەهێز بە.


هەتا ماوم بەهێز ئەبم من کچێکم پێکەنینم بەئازارەکانم یەت.
قسەی خەڵک لەژێر پێما مینگە مینگو پرتەو بۆڵە ئەکا.
من کچێکم سەیرم بەڕووداوەکانی ژیان نایەت ، هەرگیز ناڵێم هەرگیز،
پشت بە خۆم ئەبەستم چونکە تەنانەت سێبەرەکەشم لە تاریکی جێم ئەهێڵێ.
ئازا ئەبین بەهێز ،سەرکەوتوو ،بەئومێد ئەبین.......😊😉😎😃😏😀

by سێلێنا via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك